گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 13/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (13/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بەرشەلۆنەیەکی تر.
- لە یەکەم یاری کوماندا، شێوازی یاریکردنی دەرکەوت، کە یانەکە خێرایی تێدا دەرکەوت کە ئەوەیە بە شوێنیدا دەگەڕێت.
- سەرەتاو بەڵێندان بە پیدری و ترینکاو، دیمبلی و گریزمان وکۆتینیۆ گۆڵەکان دەکەن و میسی دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن و 3-1 لە خیمناستیک دەبەنەوە.
- میسی وەکو کاپتنی یانەکە بەردەوام دەبێت.
- سوارێز وڤیدال تا ئێستا بۆ یارییەکان بانگ ناکرێن.

سپۆرت:
- کومان بە بردنەوە دەستپێدەکات و میسی پێدەکەنێت.
- بەرشەلۆنە 3-1 خیمناستیک: یانەی بەرشەلۆنە لە یەکەم یاری دۆستانەی خۆیدا بردنەوە تۆماردەکات.
- گریزمان و کۆتینیۆ و دیمبلی گۆڵەکان دەکەن ومیسی وەکو یاریزانی سەرەکی دەردەکەوێت.

ئاس:
- ئاڵنگاری زیدان.
- فەرەنسیەکە دەیەوێت دووەم نازناوی لەسەر یەکی لالیگا بباتەوە، کە هیچ راهێنەرێک لە 33 ساڵی رابردوو نەیتوانیوە ئەو کارە بکات.
- دوای ئەنجامدانی پشکنین، دەرکەوتووە دییەگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلەتیکۆ مەدرید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
- یەکەم دەرکەوتنی یانەی بەرشەلۆنە بە بێ سوارێز، ئەم یاریزانە رۆشتنی نزیکبووەتەوە.
- ئەنجامی هەفتەی یەکەمی لالیگا:
- قادش 0-2 ئۆساسۆنا
- ئیبار 0-0 سەلتاڤیگۆ
- گرانادا 2-0 بیلباو

مارکا:
- یۆڤیچ هەنگاوێک بەرەو پێشەوە دەنێت.
- پاش ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید هیچ گرێبەستێکی ئەنجام نەدا، یانەکە دەیەوێت یاریزانە سڕبییە بەشداری پێ بکات لە وەرزی نوێ و ئەو یاریزانەش ئەوە پێشکەش بکات کە لێی چاوەڕوان دەکرێت.
- هەروەها یانەکە داوای زیاتر لە میلیتاویش دەکات و دەیەوێت ئاستی باشتر بێت.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



