
ڤاکسینی چینی AD5-NSO
SNN
کۆمپانیایەکی حکومی بەرهەمهێنانی دەرمان لە چین دەستیکردووە بە کوتانی هاووڵاتییانی وڵاتەکە بە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا، لە قۆناغی یەکەمیشدا سەدان هەزار کەس کوتراون.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، گروپی (بایۆتێک-ی نیشتمانی چین) کاری لەگەڵ کۆمپانیای سینۆفارم کردووە بۆ کوتانی سەدان هەزار هاووڵاتی چینی، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای سینۆڤاک بایۆتێک، سێ هەزار کەسی دیکە لە چین ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.
ئەگەرچی ئەو رۆژنامە ئەمریکییە باس لەوەدەکات، ڤاکسینەکان توێژینەوەی تەواویان لەسەر نەکراوە لەبەر ئەوە هۆشداری دەدرێت لە مەترسییەکانی، بەڵام کۆمپانیا چینییەکان دڵنیاییان داوە لە سەلامەتی ڤاکسینەکانیان و بەجۆرێک کارمەندانی کۆمپانیاکان و کەسوکاری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەو دوو کۆمپانیایەش ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.
لەبارەی ئەو هاووڵاتییانەی کە ڤاکسینەکەیان پێدراوە، لیو بیشینگ وتەبێژی کۆمپانیای سینۆڤاک دەڵێت: ئەوانەی ڤاکسینیان پێدراوە بە شێوەیەکی خۆبەخش بەشدارییان کردووە و خۆبەخشەکانیش لە مەترسییەکانی ڤاکسینەکە ئاگادارکراونەتەوە پێش ئەوەی کە پێیاندراوە.
وتیشی: کارمەندەکانی کۆمپانیاکە ڤاکسینەکەیان پێدراوە چونکە بڕوامان وایە کارمەندەکان مەترسی گەورەیان لەسەرە چونکە زۆرترین بەرکەوتەیان لەگەڵ هاووڵاتی هەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر روسیا دەستیکرد بە کوتانی هاووڵاتییانی بە ڤاکسینێک کە دروستکراوی وڵاتەکەیە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



