
لویس سوارێز
SNN Sport
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسپانیا په‌ره‌سه‌ندنێكی نوێ سه‌باره‌ت داهاتووی لویس سوارێز هێرشبه‌ری به‌رشەلۆنه ئاشكرا دەکەن، ئەمەش له میانه‌ی وه‌رزی نوێی خولی ئیسپانیا.
پیش‌تر رۆناڵد كومان راهێنه‌ری نوێی به‌رشەلۆنه به سوارێزی راگه‌یاندبوو كه له ده‌ره‌وه‌ی پلانەکانیەتی و ده‌بێت بڕوات ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه له هاوینی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.
به پێی رۆژنامه‌ی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بێت ، كومان له یارییه دۆستانه‌كه‌ی دوێنێی به‌رشەلۆنه دژی خیمناستیک سوارێزی دوورخستەوە ، ئه‌مه‌ش به واتای رۆشتنی ئه‌و هێرشبه‌رە ئۆرۆگواییه دێت له پرۆژه‌ی هۆڵه‌ندیه‌كه بۆ وه‌رزی نوێ.
سه‌رچاوه‌كان له ئیداره‌ی وه‌رزشی به‌رشەلۆنه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و كرد كه سوارێز هه‌وڵده‌دات یانهكەی ناچاربكات له سه‌ر مانه‌وه ، سه‌رباری ئەوەی دەزانێت كه هیچ رۆڵێكی ده‌ستناكه‌وێت له‌گه‌ڵ كومانی راهێنەر و پشتی پێنابەستێت.
روونیانكرده‌وه كه سوارێز دۆخی له به‌رشەلۆنه ئاڵۆز دەبێت له ئەگەری ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌ر ئاسانكارییه‌ك بۆ ته‌واوكردنی رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی تر یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بەرشەلۆنە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



