لیژنەی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتێکە لەبارەی دەروازە سنوریەکان

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNNـ بڕیار محەمەد
سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: لەچەند ڕۆژی رابردوو سەردانی چەند دەروازیەکمان کردووە، هەروەها سەردانی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەکەین و لە کۆتایشدا ڕاپۆرتێک دەدینە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دیارە ماوەی چەند ڕۆژێکە لیژنەی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلە لەبارەی کەم و کورتی دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان، بەیانیش سەردانی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەکەین بۆ ئەوەی لەنزیکەوە کەم و کورتی خاڵە سنوریەکان بزانین .
وتیشی “دوای تەوابوونی سەردانەکەشمان ڕاپۆرتێکی گشتگیر لەبارەی تەواوی کەم و کورتی خاڵە سنوریەکان دەدەینە دەستەی سەرۆکایەتی، بۆ ئەوەی ئەوانیش پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی بکەن تا ئەوانیش کاری لەسەر بکەن و چارەسەری کێشەکان بکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو، “لە کۆتایی راپۆرتەکە بڕیار لەسەر بانگێشتکردنی وەزیری دارایی دەدەین یاخود تەنها ڕاپۆرتەکە دەدەینە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و بێگومان ئێمە بڕیارمانداوە تەواوی دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەسەر بکەینەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



