
SNNـ بڕیار محەمەد
کۆریای باشوور هاوکاری پێداویستی پزیشکی بەخشیە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن ڕێکخراوی (کۆیکای) دابینکراوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19، وەزیری تەندروستیش ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 573 کەس تووشی کۆڕۆنا بوون، 20 کەسیش گیانی لەدەستداوە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەوە جاری یەکەم نییە کوریای باشوور هاوکاری وەزارەتی تەندروستی دەکات، ئەمڕوش چەند ئامێرێکی نوێ بۆ یەکەم جار پێشکەش بەهەرێم دەکرێت کە لەلایەن کۆریا دروستکراوە، وا دەکات کە کارەکان بۆ پشکنین و وەرگرتنی نموونە خێراتربێت.
دەشڵێت: “بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا جەنگێکی بەردەوامە لەجیهاندا و هەرێمی کوردستانش بەشدارە لەم جەنگەدا، بۆیە هیوادارین هاووڵاتییان خۆپارێزی لەسەر ئاستی تاک بەردەوام بن”.
وتیشی، “ئومێد دەکەین هاووڵاتییان پابەندی ڕێنماییەکان بن تاوەکو لەوەرزی پایز ژمارەی تووشبووان و مردوانیش کەم بکرێتەوە و بڵاوبوونەوەشی هێواش بکرێتەوە، ڕاستە ڕێژەی تووشبووان لەچاو وڵاتان کەمترە بەڵام بۆ ئێمە یەک حاڵەتیش زۆرە، پێشبینیەکانی جیهانیش بۆ دروستکردنی ڤاکسین بەردەوامە بەڵام تائێستا هیچ دەرمان و ڤاکسینێک نیە ئەگەر هەشبێت دابین دەکرێت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەش خۆپارێزی و تاکپارێزی باشترە لەم ڤایرۆسە کوشندەیە”.


More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



