
سوپای پاسدارانی ئێران
SNN
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هەوڵه یەک لەدوای یەکەکانی ئاساییکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل به سەرپەرشتیی ئەمەریکا و سەرۆک کۆماری ئەم وڵاته سەرناگرێت، هەوڵەکان لەلایەن موسڵمانان پێچەوانه دەکرێنەوه و ئیسرائیل لەسەر جوگرافیای وڵاتانی ئیسلامی لادەدرێت.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا سوپای پاسداران هەڕەشە دەکات، دەڵێت :”فەرمانڕەوای جەلادی بەحرێن، دەبێت چاوەڕوانی تۆڵەسەندنەوەی تووندی موجاهیدانی قودس و خەڵکی موسڵمان و بە غیرەتی ئەم وڵاتە بێت”.
سوپای پاسداران پێی وایه بڕیاری ئاساییکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، هەوڵی ئەمریکایه بۆ پاراستنی ئیسرائیل، هەروەها بۆ ئەوەیه دەرگای کەنداو و دەریای عەمان بەڕووی ئیسرائیلدا بکرێتەوه.
دەشڵێت “ئەم هەوڵانه هیچ دەستکەوتێکیان بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانانی نابێت و موسڵمانان تۆڵەی ئەمانه له ئیسرائیل دەکەنەوه”.
راگەیەندراوی سوپای پاسداران دوای ئەوه دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، گۆڕانكاری گهوره له رۆژههڵاتی ناوهڕاست روودهدات، کە له باوهڕی هیچ كهسێكدا نییه و “ئێستاش وڵاتی بهحرهین چووهته ناو رێككهوتننامهی ئاشتیی ئیسرائیل و ئیمارات، كه 15ـی ئهم مانگه له رۆژێكی مێژووییدا له كۆشكی سپی واژۆ دهكرێت و نوێنهرانی ههرسێ وڵات ئامادهدهبن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



