په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان: وه‌زیرى په‌روه‌رده له هه‌وڵدایه بۆ دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژ

گردبوونه‌وه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژى له گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له هه‌ردوو قه‌زاى كه‌لار و كفرى له سنوورى گه‌رمیان مامۆستایانى وانه‌بێژ گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و داوایان كرد ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دامه‌زراندنیان بۆ بكاته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت: “وه‌زیرى په‌روه‌رده وتویهتى: دامه‌رزاندنى ئه‌و وانه‌بێژانه كارى سهرهكییمانه”.
ئه‌مڕۆ له هه‌ردوو قه‌زاى كه‌لار و كفرى له سنوورى گه‌رمیان به‌شێك له مامۆستایانى وانه‌بێژا گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییه‌تیان ده‌ربڕى، وانه‌بێژان داوایان كرد ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده وه‌ڵامى داواكارییه‌كانیان بداته‌وه و به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌یى دامه‌زراندنیان بۆ بكات.
دارا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “له سنوورى گه‌رمیان 700 مامۆستاى وانه‌بێژ هه‌یه كه ژماره‌یه‌كیان ساڵانى خزمه‌تیان زۆره و چه‌ندین ساڵه له قوتابخانه‌كانى گه‌رمیان وانه ده‌ڵێنه‌وه، له ئێستاشدا پێویستمان به میلاكى ئه‌و وانه‌بێژانه هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كه‌موكورتییه‌كان”.
وتیشى: “پشتگیرى له داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ین و له كۆبوونه‌وه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا وه‌زیرى په‌روه‌رده رایگه‌یاند: دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمى كوردستان كارى سه‌ره‌كى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌بێت و له هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌رده‌وام ده‌بن له‌وباره‌یه‌وه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



