
SNN
هەردوو وڵاتی یوگاندا و تانزالیا رێککەوتنێکیان واژووکردووە بۆ دروستکردنی بۆرییەکی نەوت کە بە درێژترین بۆری نەوت لە جیهاندا دادەنرێت.
یاوەری موزێڤینی سەرۆکی یوگاندا و جۆن ماگوفولی سەرۆکی تانزالیا واژوویان لەسەر دروستکردنی ئەو بۆریە نەوتە کردووە کە بەهۆیەوە بۆرییە نەوتەکانی توهاندا لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە بە بەندەری دەریای هیندی لە تانگا دەبەستێتەوە.
درێژی ئەو بۆرییە نەوتە بە دیاریکراوی 14 هەزار و 4 کیلۆمەترە، بڕیارە لە 2021 دەست بە کارەکانی دروستکردنی بکرێت، کۆی تێچووی پڕۆژەکە سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
بەرپرسانی یوگاندا گەشبینن بەوەی بەو داهاتەی لە رێگەی خستنەکاری بۆریە نەوتەکەوە دەستیان دەکەوێت دەتوانن پارەی پڕۆژەکە بدەنەوە، بەوەش یوگاندا لە وڵاتێکی هەژارەوە بۆ وڵاتێکی مامناوەند دەگۆڕێت.
هیچ وردەکارییەکی پڕۆژەکە لە ئێستادا ئاشکرانەکراوە لە نێویشیاندا ئەوەی، بۆریەکە لەلایەن چ کۆمپانیایەکەوە دروستدەکرێت یاخود لە سەرەتادا چۆن خەرجی دروستکردنەکەی دابیندەکرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش



