کومان جارێکی تر هۆشداری دا:” ئەم دوو یاریزانە لە پلانەکانی من نیە”

رۆناڵد کومان لە یەکەیەکی مەشقی بەرشەلۆنە
SNN Sport
جارێکی تر رۆناڵد کومانی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، دوو یاریزانی تری یانەکەی ئاگادار دەکاتەوە کە لە وەرزی نوێ لە پلانەکانیدا نیەو دەبێت بەرشەلۆنە جێبهێڵن.
رۆژنامەی سپۆرت ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە تۆدیبۆ و ئۆمتیتی فەرەنسی لە پلانەکانی رۆناڵد کومانی راهێنەر نیە، ئەو راهێنەرە نایەوێت پشت بە ئەم دوو بەرگریکارە فەرەنسییە ببەستێت لە یارییەکانی وەرزی نوێی خولەکانی ئەوروپا.
کومان پێشتر تەلەفۆنی بۆ چەند یاریزانێکی یانەکەی کردبوو، داوای کردبوو بەرشەلۆنە جێبهێڵن کە دیارترینیان لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی بوو، ئەم یاریزانە لە ئێستادا لە کێشەدایە لەگەڵ بەرشەلۆنە، یانەکەی داوای لێکردووە بە گرێبەستی یۆڤانتۆس رازی ببێت و بەرپرسانی یانەکەی دەیانەوێت قەرەبووی مانەوەی گرێبەستەکەی نەکەنەوە، بەڵام ئەو رەتیدەکاتەوە و داوای قەرەبوو لە یانەکەی دەکاتەوە.
رۆژنامەی سپۆرت دەڵێت:” ئەگەر سوارێز لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە، ئەو یاریزانە لە پلانەکانی رۆناڵد کومان نیە و نایەوێت دەرفەتی یاریکردنی بە سەرەکی پێبدات”.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، رۆناڵد کومان لە ئاستی هەردوو یاریزان سیمیدۆ و سێرجی رۆبێرتۆ رازییە، ئەو راهێنەرە لە چەند رۆژی رابردوو هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی هەردوو یاریزانەکە کردووە، دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ لە پلانەکانی دایانبنێت.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



