
بژاردەی پارتی فەرمانڕەوا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن
SNN
دوای ئەوەی شینزۆ ئابێ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بەهۆی نەخۆشییەوە دەستبەرداری پۆستەکەی بوو، یۆشیهیدێ سوگا-ی بۆ شوێنگرەوەی خۆی دیاریکرد، میدیاکانیش دەڵێن، لەناو پارتەکەی ئابێ-دا کۆدەنگی هەیە بۆ دیاریکردنی سوگا بۆ ئەو پۆستە.
سوگا-ی تەمەن 71 ساڵ لە ئیدارەی ئێستای ژاپۆندا پۆستی وەزیری دەرەوەی بەڕێوەدەبرد، بە دۆستێکی نزیکی ئابێ دادەنرێت و پێشبینی دەکرێت بەردەوامی بدات بە سیاسەتەکانی ئابێ.
لە ئێستادا کە پارتی لیبڕاڵ دیموکرات لە ژاپۆن (پارتی فەرمانڕەوا) نوێنەری خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن دیاریکردووە، رۆژی چوارشەممە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەخرێتە دەنگدانەوە، شرۆڤەکارانیش دەڵێن، هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە دەنگی پێویستی پێدەدرێت.
پێشبینی دەکرێت، سوگا ماوەی سەرۆکایەتی لە ژاپۆن تەواوبکات کە یەک ساڵی ماوە، تا ئەیلولی ساڵی داهاتوو کە هەڵبژاردنی نوێ لە ژاپۆن ئەنجامدەدرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



