گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 14/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (14/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- چاوەڕێتم لێرە مباپی.
- یاریزانەکە بە پاریس سانجێرمانی راگەیاندووە، گرێبەستەکەم نوێ ناکەمەوە و لە هاوینی داهاتوو یانەکە جێدەهێڵم.
- ریاڵ مەدرید چاوەڕوانە و هیچ جوڵەیەکی نهێنی لە پشت یانە فەرەنسیەکەوە ناکات.
- گرێبەستی مباپی لە هاوینی 2022 کۆتایی دێت.

ئاس:
- مباپی هەنگاوێک دەنێت.
- ئەستێرە فەرەنسیەکە بە یانەکەی راگەیاندووە دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێبهێڵێت،بەڵام ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو تر گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە بکات لە کۆتایی وەرزەکانی 2020-2021.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ترینکاوی دەرهێنەر.
- لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەگەڵ بەرشەلۆنە، ئەستێرە لاوەکە ستایشی بێپایان دەکرێت.
- رۆناڵد کومانی راهێنەر سەرسامە بە یاریزانە تەمەن 20 ساڵەکە، دەکرێت ئێستا لە پلانەکانی کومانی راهێنەر بێت بۆ وەرزی 2020-2021.
- مباپی بە یانەی پاریس سانجێرمانی راگەیاندووە لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێدەهێڵم.
- ریاڵ مەدرید 72 – 67 لە بەرشەلۆنە دەباتەوە و دەبێتە پاڵەوانی جامی سوپەری باسکەی ئیسپانیا.

سپۆرت:
- سوارێز- بەرشەلۆنە.
- کرژی و ئاڵۆزی نێوانیان دەچێتە زۆرترین پلەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە فشار لەو یاریزانە دەکات بە گرێبەستی یانەی یۆڤانتۆس رازی ببێت و یانەکە جێبهێڵێت.
- ئۆرۆگواییەکە نایەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت تا هەموو شایستە داراییەکانی لە یانەکەی پێنەدرێت کە لە گرێبەستەکەی ماوە.
- ئەو یاریزانە هەرچەندە بۆ یاری خیمناستیک بانگ نەکراوە، بەڵام بەردەوامە لە راهێنان.
- جۆردێ کرۆیفی کوڕی یۆهان کرۆیف:” کەیسەکەی میسی پەیوەندی بە ئاگادارکردنەوەی هەمووانەوە هەیە”.
- کومان زۆر بە ئامادەکراوەی گەیشتووەتە یانەی بەرشەلۆنە”.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



