سعودیە و ئیمارات هاوکاری تەندروستی دەبەخشنە عێراق

SNN
لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، هەردوو وڵاتی ئیمارات و سعودییە چەندین تەن پێداویستی تەندروستییان بەخشیە وڵاتەکە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیاندراوێکدا وتی: “عێراق 5.2 تەن هاوکاری پزیشکی و پێداویستی خۆپارێزی لە سعودیەوە پێگەیشتووە.”
هەروەها ئاژانسی هەواڵی ئیماراتی ڕایگەیاند، ئیمارات بڕی 20 تەن پێداویستی پزیشکی و ئامێری پشکنینی گەیاندووەتە عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی 20 هەزار کارمەندی تەندروستی.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دەوڵەتی ئیمارات لەمیانی ئەم هاوکارییانەوە پێداگریدەکات لەسەر بەهێزکردنی تواناکانی تیمی پزیشکی و کارمەندانی تەندروستی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا.”
ئەمە یەکەمجار نییە ئیمارات هاوکاری تەندروستی پێشکەشی عێراق بکات، پێشتر دوو کاروانی هاوکاری تەندروستی رەوانەی عێراق کردبوو کە پێداویستی تەندروستی تایبەت بە کۆرۆنای تێدابوو.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



