“به حكومه‌تی عێراقیمان گه‌یاند ئه‌و پاره‌یه‌ى دێته هه‌رێم ناچێته ده‌ستی مووچه‌خۆر”

د. ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: داواكارى سه‌ره‌كى هه‌ردوو پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى له مسته‌فا كازمى ئه‌وه بووه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانیان راسته‌وخۆ له به‌غدا بدرێت، ده‌شڵێت: “به حكومه‌تی عێراقیمان گه‌یاندووه، ئه‌و پاره‌یه‌ى دێته هه‌رێم ناچێته ده‌ستی مووچه‌خۆر”.
د. ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا كه له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ئه‌نجامیداوه ده‌ڵێت: ” ئێمه له به‌غداه‌وه خۆمان له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی عێراقیه‌وه هه‌م وه‌كو په‌رله‌مان و هه‌م وه‌كو حكومه‌تی عێراق چاودێری وردی ئه‌و پارانه ده‌كه‌ین كه له به‌غداه‌وه دێت هه‌رجۆره لێبڕینێك و هه‌رجۆره ده‌ستكارییه‌ك به‌تایبه‌ته‌ی له‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی 2021 دێته پێش، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه بێده‌نگ نابین، له‌هه‌مان كاتدا ئێمه هه‌وڵه‌كانی خۆمان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌سه‌له‌ی مووچه له ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمدا نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستێكی ئه‌مین نییه ده‌ستێكی تاڵانكه‌ره، هه‌ربۆیه‌شه به حكومه‌تی عێراقیمان گه‌یاندووه، ئه‌و پاره‌یه‌ى دێته هه‌رێم ناچێته ده‌ستی مووچه‌خۆر”.
له به‌شێكى تر‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى ویستى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌كات بۆ رێككه‌وتن و ده‌ڵێت: “كازمی به‌ڕاستیه‌تی، هه‌نگاوه‌كانی هه‌نگاوی جددین كازمی پیاوی رێكه‌وتنی بازرگانی نییه، لانی كه‌م ئه‌وه‌نده‌ی كه ئێمه ده‌یناسین، ئه‌وه‌ی كه ترسی له‌سه‌ر هه‌موو هێزه گه‌نده‌ڵه‌كانی عێراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانی كورد و شیعه و سوننه دروستكردووه ئه‌وه‌یه كه راستگۆیی كازمییه، ئه‌و په‌یامه‌یه كه‌هه‌ڵیگرتووه، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه كه هه‌یه‌تی، چونكه به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه كه‌مده‌كاته‌وه و پێگه‌یان لاوازده‌كات، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ترسیان له كازمی ئه‌مه‌یه”.
له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان د. ڕێبوار كه‌ریم ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له‌سه‌ردانی به‌ڕێز كازمیدا بۆ پارێزگای سلێمانی داخوازی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به نووسراو كه پێشكه‌شیان كردووه خاڵی سه‌ره‌كی و یه‌كه‌می بریتی بووه له‌وه‌ی كه مووچه راسته‌وخۆ له به‌غداه‌وه بدرێت به فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م پارێزگایانه، من داوا ده‌كه‌م كه هه‌موو پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك هه‌موو ناوچه‌كانی تریش هه‌مان داخوازییان بهێنه رێكی ئه‌و داخوازیانه، له هه‌مان كاتدا بتوانیین خواستی ئه‌و خه‌ڵكه له به‌غداه‌وه جێبه‌جێبێت، مووچه‌كانیان بێت، چونكه مووچه كه له‌به‌غداه‌وه دێت راسته‌خۆ دێته حیسابێكی بانكی و ده‌درێته فه‌رمانبه‌ر”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



