سیروان ڕۆژبه‌یانی: ئیداره‌یه‌كی ناشه‌رعی له شنگال هه‌یه

پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌سه‌ر چیاى شنگال | فۆتۆ: AFP
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
جێگری پارێزگارى موسڵ و لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مان دۆخی شنگالیان تاوتوێ كرد و جێگری پارێزگاری موسڵیش ده‌ڵێت: “داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تی توركیا په‌كه‌كه نه‌كاته بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل بكاته ئامانج”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جوان ڕۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند :”وه‌كو لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مان پێشوازیمان كرد له سیروان ڕۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری موسڵ و مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شنگال، باسمان له هه‌موو ئه‌و كێشانه كرد كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌گوزه‌رێن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ر به پارێزگای موسڵن”.
وتیشی: “جێگری پارێزگاری موسڵ روونكردنه‌وه‌ی پێویستی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كه‌مان كرد و ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی پێویسته له نێوان لیژنه‌كه‌مان و ئه‌وان هه‌بێت باسی لێوه‌كرا”.
دواتر سیروان ڕۆژبه‌یانی، جێگری پارێزگاری موسڵ وتى: “له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سه‌ردانی په‌رله‌مانمان كرد، ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان كۆبووینه‌وه ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌یه باسكردنی پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری پارێزگای موسڵ بوو، یاخود ئه‌و ناوچانه‌ی دوو ئیداره‌یین سه‌ربه پارێزگای موسڵ و هه‌ولێر یان پارێزگای موسڵ و دهۆكن، زیاتر ئێمه باسمان له شنگال كرد”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌وترێت “ئیداره‌یه‌كی ناشه‌رعی له شنگال هه‌یه”، سیروان ڕۆژبه‌یانی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئیداره‌یه‌كی ناشه‌رعی له شنگال هه‌یه، ئێمه وه‌كو حكومه‌تی ناوخۆیی موسڵ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ین، چونكه ئه‌و ئیداره‌یه سه‌پێنراوه، مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شنگاله له پێش شه‌ڕی داعش”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “له شنگال هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه‌ی لێیه، خه‌ڵكی شنگال ناگه‌ڕێنه‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی توركیا بۆردوومانیان بكات، داوامان وایه له حكومه‌تی توركیا په‌كه‌كه نه‌كاته بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیلی ئێمه بكاته ئامانج، ئه‌منیه‌تی شنگال جێگیر نییه و داوامان كردووه ئه‌و هێزانه نه‌مێنن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



