زانكۆیەكی هەرێم وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندکارانی ڕاگەیاند

زانکۆی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئاشكرایكرد ئەنجومەنی زانكۆكەمان بڕیاریدا كە ڕۆژی 4/10/2020 دەستدەكەینەوە بە دەوامی خوێندن لە زانكۆی هەڵەبجە خوێندیش بە شێوەی تێكەڵ دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەكارییەك ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی زۆرترین رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجی بكەین.
د. مهاباد كامیل، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وادەیەكی بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان دیاریكرد كە لە نێوان 20/9 بۆ 4/10 دەبێت دەوام دەستپێبكاتەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە كۆبووینەوە و بڕیماندا كە لە ڕۆژی 4/10/2020 كە دوا وادەی بڕیارەكەی ئەنوجومەنی وەزارەتە بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن، ئێمە دەوام دەستپێبكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەوامی خوێندكاران و خوێندنی وانەكان بە شێوەی تێكەڵ دەبێت واتە هەندێك وانە بەشێوەی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین دەبێت و هەندێك وانەش بە شێوەی مەیدانی و پراكتیكی دەبێت بەتایبەت كۆلێژی وەرزش كە دەبێت بە شێوەی مەیدانی وانەكانیان بخوێنن و ڕاهێنان بكەن، بۆیە ئێمە هەموو ئامادەكاریەكمان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەین.
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ” بەهەمان شێوە بۆ كردنەوەی بەشە ناوخۆیی خوێندكارانیش ئامادەكاریمان كردووە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەی كارگێڕی و زانستی و كاروباری خوێندكاران و دارایی دەستیان بە پلانی خۆیان كردووە، هاوكات مامۆستایانی زانكۆش بە كردنەوەی چەند خولێكی پێویست ئامادەكارییان كردووە بۆ چۆنیەتی لەگەڵ سیستەمی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



