بەهۆی هەڕەشەی هاووڵاتییه‌كەوە فه‌رمانگه‌یه‌ك لە گەرمیان ده‌وامى راگرتووه

گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له گه‌رمیان شاره‌وانى ناوچه‌یه‌ك ماوه‌ى دوو رۆژه ده‌وامى راگرتووه، به وته‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانییه‌كه له كاتى ده‌وامدا هاووڵاتییه‌ك كه ئامێرى بیرلێدانى گیراوه، هاتووه‌ته سه‌ریان و په‌لامارى داون، ئەوانیش ده‌وامیان راگرتووه.
كه‌مال عه‌لى سه‌رۆكى شاره‌وانى ساڵح ئاغا له نزیك شارى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند؛ له دوێنێوه ده‌وامى فه‌رمانگه‌كه‌یان ڕاگرتووه و مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییان رایی ناكه‌ن و ده‌وامیان پەکخستووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر سوكایه‌تى پێكردنى هاووڵاتییه‌ك كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شاره‌وانییه‌كه‌یان.
وتیشى: “ئه‌و هاووڵاتییه له ناو باخه‌كه‌ى ده‌ستگیراوه‌بەسەر ئامێرى بیرلێدانەکەیدا، دواتر هاتووه‌ته فه‌رمانگه‌كه‌یان و هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان و سوكایه‌تى پێكردوون”.
كه‌مال عه‌لى راشیگه‌یاند: هه‌ر رۆژى یه‌كشه‌مه سكاڵایان تۆماركردووه و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانیش بڕیاریانداوه هه‌تاوه‌كو ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیرنه‌كرێت و لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، ده‌وام ناكه‌ن”.
ناوچه‌ى ساڵح ئاغا ده‌كه‌وێته سنوورى نێوان كه‌لار بۆ خانه‌قین و ناوچه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كشتوكاڵیی و بازرگانییه و له ئێستادا تادێت زیاتر ئاوه‌دانده‌بێته‌وه.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



