حکومەتی عێراق: با مووچەخۆران بێخەم بن

0
2931
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

SNN

وتەبێژی رەسمیی حکومەتی عێراق دەڵێت: “سەرەداوی باشمان لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی شارەزای ئەمنی و چالاکوانەکانی بەسرە دەستکەوتووە، دەشڵێت: “مووچەخۆران خەمی هیچیان نەبێت”.

ئەحمەد مولا تەڵاڵ ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “بودجەی 2020 بۆ ئەوە داڕێژراوە پرۆسەی خەرجی و قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی پێ رێکبخرێت تا کۆتایی ئەمساڵ، ئاماژە بەوەشدەکات “کورتهێنان تیایدا زۆرە و پێویستیش ناکات مووچەخۆران و خانەنشینان نیگەران بن لە ئەگەری دواکەوتنی مووچەکانیان  ئەوە روو نادات”.

وتیشی: “پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 جیاواز دەبێت لە سروشتی بودجەکانی پێشوو لە ساڵی 2003ەوە، ئەمجارە گۆڕانکاریی لە شێوازی خەرجی و بڕی داهاتدا دەکرێت”.

لەبارەی دەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوەش لە کوژرانی هیشام هاشمی و چالاکوانەکانی بەسرە وتی: “بەمنزیکانە ناوی زۆر گەورە دەبیستن کە دەسی هەبووە لەو کردە تیرۆریستییانەدا و لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە رادەگەیەنرێت”.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2020ی عێراقی پەسەند كرد و رەوانەی پەرلەمانی كرد بەمەبەستی پەسەندكردنی.

شەوی 6ی تەمموزی رابردوو د. هیشام ئەلهاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی دیاری عێراق لە بەغدای پایتەخت تیرۆرکرا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this