
ممفیس دیپای
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە تەواوی لەگەڵ ممفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی لیۆن رێککەوتووە و ئەم یاریزانە لە کۆتایی ئەم هەفتە دەگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
کەناڵی TyC |ی ئەرجەنتینی بڵاویکردووەتەوە، دیپای بووە بە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، ئەو یاریزانە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی بەرشەلۆنە دەکەوێت لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە لە کاتی گۆڕانکارییەکان و کۆتایی بە رێککەوتنی نێوان بەرشەلۆنەو لیۆن هاتووە.
هەروەها یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بەم نزیکانە گواستنەوەی ئەو یاریزانە رابگەیەنێت و لە کۆتایی هەفتە پێشکەشی هاندەران و راگەیاندنەکانی بکات.
گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ شوێنی لویس سوارێزە، کە ئۆرۆگواییەکە لە لایەن کومانی راهێنەرەوە گلۆپی سەوزی بۆ رۆشتن بۆ هەڵکراوە.
دیپای هۆڵەندییەو تەمەنی 26 ساڵە، لە یانەی لیۆنی فەرەنسی یاری دەکات، دەتوانێت لە هەموو هێڵەکانی پێشەوەی یاریگا یاری بکات، ئەمەش وای لە کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە کردووە، بەرپرسانی یانەکەی لە ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە ئاگادار بکاتەوە.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



