
SNN
سەرۆکی ئەمریکا لە کاردانەوەیه ئەو راپۆرتە هەواڵگریانەی ئەمریکا کە باس لەوەدەکەن ئێران هەوڵی کوشتنی باڵیۆزی ئەمریکای لە ئەفریقا داوە، هۆشداری تووندی دایە ئەو وڵاتە.
دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکیدا وتوویەتی: “بە گوێرەی راپۆرتە هەواڵییەکان، ئێران پلانی تیرۆرکردن یان هێرشکردنە سەر ئەمریکای هەیە لە تۆڵەی کوشتنی سولەیمانی، سەرکردە تیرۆرستەکەیان، لەکاتێکدا سولەیمانی پلانی هەبووە هێرشی زیاتر بکات و لە ساڵانی دواتردا سەربازانی ئەمریکی بکوژێت یاخود تووشی زیانیان بکات”.
هۆشداریشیدا لەوەی: “هەر هێرشێک لە ئێرانەوە، بە هەر جۆرێک بێت، بکرێتە سەر ئەمریکا، لەلایەن ئێمەوە وەڵامێکی وای دەبێت کە هەزار جار تووندتربێت لە هێرشەکە”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت دوێنێ رۆژنامەی پۆلیتیکۆ-ی ئەمریکی بە سوودوەرگرتن لە چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری، ئەوەی ئاشکراکرد، ئێران پلانی کوشتنی لانا مارکس باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەفریقای باشووری هەیە کە کەسێکی نزیکی ترەمپە، باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەفریقای باشووریش لە داڕشتنی ئەو پلانەدا بەشدارن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



