
SNN
بە گوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان کە لە رێگەی رۆژنامەیەکی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئێران پیلانی کوشتنی لانا مارکس باڵیۆزی ئەمریکای لە ئەفریقای باشوور داڕشتووە کە نزیکە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە.
رۆژنامەی پۆلیتیکۆ بڵاویکردووەتەوە، باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەفریقای باشوور لە داڕشتنی ئەو پیلانگێڕیەدا تێوەگلاوە.
رۆژنامەکە ئەوەی باسکردووە، هەواڵگری ئەمریکا پێی وایە داڕشتنی ئەو پیلانگێڕییە لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسە کە لە بۆردومانێکی ئەمریکا سەرەتای ئەمساڵ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژرا.
بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا بە رۆژنامەکەیان وتووە: “واشنتن ئاگاداری ئەوەیە کە لە بەهاری رابردووەوە هەڕەشەی کوشتن لەسەر مارکس هەیە بەڵام لە چەند هەفتەی رابردوودا زانیاری وردیان لەسەر ئەو بابەتە دەستکەوتووە، هاوکات مارکس-یش ئاگاداری ئەو مەترسیەیە کە رووبەڕووی بووەتەوە”.
بەرپرسانی ئەمریکا وتوشیانە: پیلانگێڕی بۆ کوشتنی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەفریقای باشوور، تەنیا یەکێک بووە لەو بژاردانەی کە ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوە لە کوشتنی فەرماندەکەی تاوتوێی کردووە.
لانا مارکس-ی تەمەن 66 ساڵ لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە باڵیۆزی ئەمریکایە لە ئەفریقای باشوور، ناوبراو ماوەی چەندین ساڵە پەیوەندی نزیکی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەیە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









