
نەیمار و ئەلڤارێز
SNN Sport
نەیمار دا سێڵڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، پاش شکستی یانەکەی بەرامبەر بە یانەی مەرسیلیا لە کلاسیکۆی فەرەنسا 1-0، یاریزانی ئیسپانی ئەلڤارۆ گۆنزالێز وشەی رەگەزپەرەستی بەرامبەر بە نەیمار بەکارهێناوەو ئەستێرە بەرازیلیەکە سکاڵای لای ناوبژیوان تۆمارکردووە.
لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکە پێکدادان لە نێوان یاریزانانی هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و مەرسیلیا روویدا، بەوهۆیەوە ناوبژیوانی یاریەکە 5 کارتی سووری بە کارهێنا کە یەکێکیان نەیمار بوو.
نەیمار لە دوای یاریەکە لە پێگەی خۆی لە تویتەر رایگەیاند ئەلڤارۆ گۆنزالێز پێی وتووە:” کوڕی دایک سۆزانی و وشەی رەگەزپەرەستی بەرامبەری بە کارهێناوەو بە مەیمون بانگی کردووە”.
ئەلڤارۆ گۆنزالێزی ئیسپانیش لە پێگەی خۆی لە تویتەر وەڵامی نەیماری داوەتەوەو رایگەیاندووە:” هیچ وشەیەکی رەگەزپەرەستیم بەرامبەر بە نەیمار بە کار نەهێناوە،لە یانەی مەرسیلیا شوێنێک نیە بۆ رەگەزپەرەستی، ئێمە یاری بە شێوەیەکی خاوێن دەکەین، لەگەڵ چەند یاریزان و هاوڕێمان رۆژانە، هەندێک کات دەبێت تۆ بزانیت چۆن لە یاریگادا دەدۆڕێیت، 3 خاڵی باوەڕپێنەکراومان بە دەستهێنا”.
یاریەکە لە هەفتەی سێیەمی خولی فەرەنسا بوو، لە پاریس سانجێرمان هەریەکە لە کۆرزاوا،پاریدس و نەیمار کارتی سووریان وەرگرت.
لە مەرسیلیاش ئەماڤی و بیندینتۆ کارتی سووریان وەرگرت.
It was pretty obvious all game a red card was coming, finally got 5 in one go in the 97th minute with this “fight” breaking out. Kurzawa with a kick, Neymar punching Gonzalez in back of head. 14 yellow cards and 5 red cards in the game, could’ve been more too! #Ligue1 #PSGOM pic.twitter.com/Iv003OeZD0
— Matt White (@Matt_CAFC) September 13, 2020
Álvaro Gonzalez “cala boca macaco” em francês pro Neymar
Neymar: “Racismo no”
— NEYMAR JR MIL GRAU (@NeymarMilGrau10) September 13, 2020
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









