
لویس سوارێز
SNN Sport
لویس سوارێز هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، مەرجی بۆ جێهێشتنی یانەکەی هەیە و نایەوێت مافە داراییەکانی لە دەست بدات.
سوارێز یەکێکە لەو یاریزانانەی یانەی بەرشەلۆنە کە بۆ وەرزی نوێ لە پلانەکانی رۆناڵد کومانی راهێنەر نیە، ئەگەر ئەو یاریزانە بمێنێتەوە، راهێنەر پێی راگەیاندووە پشت بە تواناکانی نابەستێت، ئەمەش وای لەو یاریزانە کردووە بیر لە رۆشتن بکاتەوە، بەڵام دەیەوێت مافە داراییەکانی بە دەست بهێنێت.
رادیۆی کەتەلۆنیا RAC1 بڵاویکردووەتەوە، سوارێز هێشتا بیر لە رۆشتن دەکاتەوە لە یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام داوای مەرجی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی دەکات، کە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت، ئەگەر یانەکەی لەم وەرزە دەستبەرداری ببێت، ئەوا دەبێت مافە داراییەکانی پێ بدات و ئەم یاریزانە لێی خۆش ناوێت.
بە پێی نوێترین زانیاری لەسەر ئەو یاریزانە، کومانی راهێنەر بڕیاریداوە بۆ یاری سبەی بەرامبەر بە یانەی جیرۆنا ئەو یاریزانە لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکان دابنێت، کە یاریەکە دۆستانەیەو بەرشەلۆنە بەرامبەر بە جیرۆنای کەتەلۆنی یاری دەکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



