له سنوورى كه‌ركوك به زه‌برى هێز عه‌ره‌به‌كان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه ناوچه كوردییه‌كان

كێڵگهیهكى كشتو‌كاڵى له په‌ڵكانه | فۆتۆ: Kirkuknow
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى كه‌ركوك جارێكى تر ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بى هاورده گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ى پهڵكانهى كوردنشین و هێزى سوپایان له گه‌ڵدایه و ده‌یانه‌وێت كورده‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ربكه‌ن و له جێگایان جێگیربن.
حاجى ئه‌حمه‌د قادر، دانیشتووى گوندى په‌ڵكانه به SNNى راگه‌یاند: “له ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان سه‌ر به قه‌زاى دووبز له سنوورى كه‌ركووك 42 گوند هه‌یه، ئه‌و گوندانه 39 دانه‌یان دانیشتووانه‌كه‌ى به ته‌واوه‌تى كوردن، دوو گوندى عه‌ره‌بنشین و یه‌ك گوندى دیكه‌شیان تێكه‌ڵاون”.
وتیشى: “ئه‌و گوندانه به دوو قۆناغ له ساڵه‌كانى 1975 و 1987 له لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه كورده‌كان له شوێنى خۆیان ده‌ركران و عه‌ره‌بى هاورده‌ى ناوچه‌كانى روومادى و موسڵ و تكریت و چه‌ند ناوچه‌ى دیكه‌ى عێراق تێیدا نیشته‌جێ كران، له‌دواى رووخانى به‌عس كورده‌كان هه‌موویان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زه‌وى و زارى خۆیان كه سه‌دان ساڵه ئه‌م ناوچانه دانیشتووانه‌كه‌ى كورده”.
ئه‌و گوندنشينه كورده ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه جارێكى دیكه ئه‌و عه‌ره‌بانه هاتوونه‌ته‌وه گوندى په‌ڵكانه و سێ هه‌مه‌رى سه‌ربازییان له گه‌ڵدایه و داوا ده‌كه‌ن كورده‌كان ناوچه‌كه بهجێبهێڵن و خۆیانى تێیدا نیشته‌جێ بن، به‌ڵام دیسانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كورده‌كانى په‌ڵكانه گردبوونه‌وه و عه‌ره‌به‌كان ناچار چوونه‌ته قه‌زاى دوبز بۆ ئه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تى ده‌رببڕن و واخۆیان نیشان بده‌ن كه كورد گونده‌كانى ئه‌وانى داگیركردووه”.
له ئێستادا له گوندى په‌ڵكانه 61 خێزان هه‌یه، 55 خێزانیان كوردن و شه‌ش خێزانى دیكه‌شیان عه‌ره‌بن و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى دیكه‌ش كه زۆربه‌یان به ته‌نیا پیاوه‌كانیان هاتوون عه‌ره‌بى ناوچه سوونییهكانى عێراقن و ده‌یانه‌وێت جارێكى دیكه كورد دهربهدهربكهن و ناوچه‌كانیان ته‌عریب بكه‌نه‌وه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN له كۆى ئه‌و 39 گونده كوردییه‌ى له سنوورى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان هه‌یه زۆربه‌ى زۆرى زه‌وییه‌كانى ئه‌و سنوورانه به تاپۆى كشتو‌كاڵى موڵكى كورده‌كانه و به‌شێكیش له گونده‌كان زۆربه‌ى زه‌وییه‌كانیان به ناوى ئاغاى گوندهكانهوهیه و هه‌ر ئاغایه‌ك زیاتر له هه‌زار دۆنمى له‌سه‌ر تاپۆیه، هه‌رچى عه‌ره‌به هاورده‌كانه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك و هیچ زه‌وییه‌كى ئه‌و ناوچانه‌یان به‌ناوه‌وه نییه، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هاوكارى ده‌كرێن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



