غەرامەیەکی زۆر لەبەرامبەر نەبەستنی پێوەری ئاو هاووڵاتییانی دهۆکی نیگەرانکردووە

SNN- بڕیار محەمەد
بڕیاری بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاوی دهۆك بۆ بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان و دیاریكردنی بڕێك “پارەی زۆریش وەكو سزا” بۆ ئەو كەسانەی پێوەرەكە نابەستن، نیگەرانی دانیشتووانی دهۆكی لێكەوتەوە.
عیسا مەسعود دانیشتووی یەكێک لە گەڕەكەكانی دهۆك لەوبارەیەوە بە SNN دەڵێت: بەڕاستی ناکرێت ئەو بڕە پارە زۆرە وەكو سزا دیاریبکرێت، چونكە پارەكە زۆر زۆرە لە كاتێكدا من وەكو فەرمانبەرێك ئەوە نزیكەی دوو مانگە مووچەم وەرنەگرتووە ئیستا نازانم پارەی مووچەكەم بدەمە سزاكە یان بژێویی ژیانمی پێدابین بكەم .
وتیشی: ئاخەر چۆن دەبێت سزا بۆ مانگێك سەد هەزار بێت لانی كەم سزاكەش كە دیاری دەكرێت با لەگەڵ باروگوزەرانی هاووڵاتییان بگونجێت نەك بەو شێوەیەی ئێستا لەلایەک پارە نییە و حكومەتیش بە ناچاری وات لێدەكات ئەو مووچەیەی دەمانداتێ بیدەینەوەی خۆی.
لای خۆشیەوە ڤەگێر محەمەد، بەڕێوەبەری ئاوی دهۆك بە SNNی راگەیاند ماوەیەكە دەستمان بە هەڵمەتی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان كردوە، هەڵمەتەكەشمان بەردەوامی دەبێت و هەركەسێكیش پێوەری ئاو نەبەستێك سزای دەدەین كە سزاكەش بۆ هەر مانگێک بڕی 100 هەزار دینار دەبێت، بۆیە داواكارین لە هاووڵاتییان بۆئەوەی تووشی سزا نەبنەوە تا زووە پێوەرەكە ببەتسن و بۆئەوەی لە ساڵانی داهاتوو كێشەی بێ ئاوی لە سنوری دهۆك روونەدات .
ماوەی 5 ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی پێوەری ئاوی ماڵانیان خستە بواری جێبەجێكردن و هەولێریش وەک یەکەم پارێزگا پرۆژەكەی تێدا تاقیكراوە و دواتر لە شاری سلێمانی و پاشانیش لە سنووری پارێزگای دهۆك
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



