ترەمپ: بەنیاز بووم بەشار ئەسەد بکوژم، بەڵام وەزیری بەرگری رازی نەبوو

ترەمپ
SNN
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی: “تاوتوێی کوشتنی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریام لەگەڵ جەیمس ماتیس وەزیری پێشووی بەرگری کرد، بەڵام ئەو پێی باش نەبوو”.
ترەمپ وتیشی: “هەلی ئەوەم بۆ هاتە پێشەوە لەکاتی خۆیدا ئەسەد بسڕمەوە، بەڵام کاتێک بیرۆکەکەم باس کرد بۆ هاوکارەکانم لە وەزارەتی بەرگری پێیان باش نەبوو بڕیارێکی لەو جۆرە بدەم”.
بەگوێرەی لێکدانەوەی کەناڵە ئەمریکییەکە، ترەمپ ئەو کاتە بەنیازی کارێکی وا بووە کە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا تۆمەتبار کرا بە کیمیابارانکردنی هاووڵاتییانی خۆی لە سوریا لە ساڵی 2017دا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



