
سامان ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمان
SNN- مەودا مستەفا
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت “دوای ئەوەی لەسەرەتایی مانگی ئەیلول پەرلەمانی كوردستان دەرگای پێشكەشكردنی سیڤی بۆ سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ كردەوە، ئەمڕۆ دوا وادە بوو بۆ پێشكەشكردنەكە، لە داهاتوو پەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر یەكێك لە سیڤییەكان دەدات”.
سامان ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ئەمڕۆ دوا ڕۆژە و 31 كەس تا ئێستا سیڤی ناردووە، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆ دەكات”.
وتیشی: “لەو 31 هاووڵاتییەی داوای پێشكەش كردووە 12 یان ژنن و 19 یان پیاون و لە سەرجەم چین و توێژەكان و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستانن”.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەربە پەرلەمانی كوردستانە، لە ماوەی ڕابردوو بانگەشە بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستە لەلایەن پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیەنرا.
سامان ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمان باسی لەوەشكرد، دوای جیاكردنەوە سیڤی كەسەكان، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆ دەكات و دواتر بڕیار دەدرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



