
نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا بۆ نیوه‌ى رێژه‌ى پێشووترى كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌پێى ئاماره‌كان له ئێستادا رێژه‌ى تووشبوون نزیكه‌ى 16 له سه‌ده و له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا سێ كه‌س گیانیانلەدهستداوه.
به‌پێى ئامارێكى بەڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا له سنوورى گه‌رمیان هه‌زار و 91 پشكنین بۆ هاووڵاتییان كراوه و له‌و رێژه‌یه‌ش 181 هاووڵاتى هه‌ڵگرى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كان له مانگه‌كانى پێشوو گه‌رمیان به‌رزترین رێژه‌ى تووشبوونى تۆماركرد كه گه‌یشته 35 له‌سه‌دى رێژه‌ى ئه‌وانه‌ى پشكنینیان بۆ ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا رێژه‌كه بۆ 16 له سه‌د كه‌مبووه‌ته‌وه.
له باره‌ى هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه، له لێدوانێكیدا هه‌ڵگورد حه‌مید بەڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا به SNNى راگه‌یاند؛ له‌به‌رئه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كى زۆر بڵاوبووه‌ته‌وه و هاووڵاتییه‌كى زۆر تووشبوون، بۆیه سیسته‌مى به‌رگرى دروستكردووه و له ئێستادا كه‌مبووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له گه‌رمیان كه‌مبوونه‌وه‌ى حاڵه‌تى ناجێگیر، به‌ڵام له ماوه‌ى هه‌شت رۆژى رابردوودا له سنوورى گه‌رمیان حه‌وت كه‌س به كۆرۆنا گیانیانلەدهستداوه.
بەپێى دوایین ئاماری تایبه‌ت به 24 كاتژمێرى سنوورى گه‌رمیان، 162 پشكنین ئه‌نجامدراوه، 25 كه‌س هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌ن و 29 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه و سێ هاووڵاتیش گیانیانلەدهستداوه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



