باڵیۆزی ئەمریکا: نامانەوێت هێزەکانمان بۆ هەمیشە لە عێراق بمێننەوە

SNN
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رایدەگەیەنێت: ئەمریکا نایەوێت بۆ هەمیشەیی هێزەکانی لە عێراق بهێڵێتەوە و هەرکاتێک کە گونجاوبوو.
ماسیو تۆڵەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەوڵی عەرەبیە، رایگەیاند، ئەمریکا نایەوێت کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش و ئەم پرسەش لەگەڵ هێزەکانی عێراقدا باسدەکەن.
تۆڵەر لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە چەند پرسێکی جیاوازکرد، لەوانە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ “هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر کە هەموو چین و توێژێک بتوانن بەشداری تێدا بکەن” دووپاتکردەوە.
سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا، کە زیاتر ئەو ناوچانە دەکرێنە ئامانج کە هێزی ئەمریکی و هاوپەیمانانی لێیە، باڵیۆزی ئەمریکا وتی: “ئەو هێرشانە لێدانە لە سەروەری حکومەتی عێراق”.
وتیشی، ئەمریکا هاوکاربووە لە گەڕاندنەوەی چوار ملیۆن و 500 هەزار ئاوارە بۆ زێدی خۆیان.
More News
-
18 hours لهمهوپێش
-
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە
20 hours لهمهوپێش -
کۆریای باشوور داوای ئەمریکا بۆ بەشداری لە جەنگی دژی ئێران ڕەتدەکاتەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
18 hours لهمهوپێش
-
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە
20 hours لهمهوپێش



