بەتۆمەتی “هاککردن” ئەمریکا ژمارەیەک سزای بەسەر ئێراندا سەپاند

SNN
حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند “نزیکەی 50 کەس و قەوارەیان سزا داوە کە بۆ بەرژەوەندیی تاران چالاکی وەک هاککردن و تاوانی ئەلیکترۆنییان ئەنجامداوە”.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەری خۆی رایگەیاندووە “سزاکان 47 کەس و کیانی لەخۆ گرتووە کە لە چوارچێوەی تۆڕی “سیبرانی” جیهانی رژێمی ئێران کاریانکردووە”.
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشداوە کە وڵاتەکەی سزای بەسەر دوو کۆمپانیای لوبنانیدا سەپاندووە کە سەر بە حیزبوڵان و کەسایەتییەکی ئەو رێکخراوەش کراوەتە ئامانج کە کاریان خۆ دەوڵەمەند کردنە بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای خۆیان لە لوبنان.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاش رایگەیاندووە “سزایان سەپاندووە بەسەر کۆمپانیای Rana و 45 کارمەندی کۆمپانیاکە کە لەناو گروپێکدا کاریان کردووە بەناوی APT39”.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ئەو گروپ و کۆمپانیایانە کەمپینی ئەلیکترۆنییان راگەیاندووە بە بەکارهێنانی بەرنامەی هاککردن دژی کۆمپانیا و راگەیاندنکارە دژبەرەکانی ئێران.
More News
-
گەشتوگوزاری هەڵەبجە “چاوەڕوانی هاتنی یەک ملیۆن گەشتیارین”
3 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
6 hours لهمهوپێش -
پاکستان هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر ئەفغانستان و ژمارەیەک چەکدار کوژران
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
گەشتوگوزاری هەڵەبجە “چاوەڕوانی هاتنی یەک ملیۆن گەشتیارین”
3 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
6 hours لهمهوپێش



