لە سلێمانى دابەشکردنى بەنزینى 750 دینارى دەکرێتە تاک و جووت

سەرەی بەنزین
SNN
سەلام عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، لە سبەى شەممەوە بەنزینى 750 دینارى بەشێوەیەکى دیکە دابەشدەکەن و سیستمى تاک و جووت پەیڕەو دەکەن.
ئاماژەى بەوەشکرد، لەئەمڕۆوە بڕیارەکە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و لەیەکەم ڕۆژیشدا تەنیا بەنزین بەو ئۆتۆمبێلانە دەدەن کە ژمارەکەیان تاکە و بۆ ئەوەش کۆتا ژمارەى ئۆتۆمبێلەکە هەژمار دەکرێت.
بەگوێرەى بڕیارەکە، ڕۆژى دواتر واتە یەکشەممە، بەنزین بەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت کە ژمارەکەیان جووتە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی گوتیشى، ئەو بڕیارە لەو بەنزینخانەیەش جێبەجێدەکرێت کە لە سلێمانى تایبەت کراون بە ژنان.
جەختى لەوەشکردەوە کە بڕى بەنزینى 750 دینارى بۆ سلێمانى کەمنەکراوەتەوە و ئامانجیشیان لە جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە کەمکردنەوەى قەرەباڵغى ناو بەنزینخانەکانە.
ڕۆژانە لە 16 بەنزینخانەى سلێمانى بەنزینى جۆرى نۆرماڵى پاڵپشتیکراو بە نرخى 750دینار دابەش دەکرێت و بەنزینخانەیەکیش تایبەتکراوە بە ژنان، هەر بەنزینخانەیەک یەک تانکەرى30 تا 33هەزار لیترى بۆ دابیندەکرێت.
More News
-
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
6 mins لهمهوپێش -
لە سلێمانى دابەشکردنى بەنزینى 750 دینارى دەکرێتە تاک و جووت
34 mins لهمهوپێش -
وەزارەتی پێشمەرگە: دابەشکردنی مووچە بە شێوازی پێشوو کۆتاییهات
1 hour لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
6 mins لهمهوپێش -
لە سلێمانى دابەشکردنى بەنزینى 750 دینارى دەکرێتە تاک و جووت
34 mins لهمهوپێش -
وەزارەتی پێشمەرگە: دابەشکردنی مووچە بە شێوازی پێشوو کۆتاییهات
1 hour لهمهوپێش



