وەزارەتی پێشمەرگە: دابەشکردنی مووچە بە شێوازی پێشوو کۆتاییهات

0
188

SNN

زانیارییەک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە ئاشکرای دەکات، وەزارەتی پێشمەرگە بە فەرمی کۆتایی بە قۆناغی دابەشکردنی مووچە بە شێوازی دەستی و کاش لە بانکەکاندا هێنا. بە تەواوبوونی تۆماری زیاتر لە 99%ـی هێزەکان لە پڕۆژەی هەژماری من، سیستمی مووچەی پێشمەرگە بە تەواوەتی دەبەسترێتەوە بە ئامێرەکانی ATM. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە هێزە سیاسییەکان کار لەسەر چاکسازی لە یەکخستنەوەی دەسەڵاتەکان و یەکڕیزیی نیشتمانی لە دامەزراوە ئەمنییەکاندا دەکەن.

ڕێباز بێرکۆتی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێستا لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و هەماهەنگیی هاوبەش هەیە لەنێوان لایەنەکاندا. ناوبراو ڕوونیکردەوە کە بناغەیەکی باش بۆ لێکتێگەیشتن و ڕێزگرتن لە بۆچوونی یەکتر دروستبووە و دانیشتنەکان بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەوە بینیوە، ئەمەش هاوکار دەبێت لە سەرخستنی بەرپرسیاریەتییە هاوبەشەکان و پڕۆسەی چاکسازی لە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستاندا لە ڕۆژانی داهاتوودا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this