دواى دابه‌شكردنى پاره، سەبەتەی خۆراک به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌شده‌كرێت

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان ناوى حه‌وت هه‌زار و 200 خێزان تۆماركراون به‌م نزیكاته هه‌ر خێزانێك بڕى 100 هه‌زار دینارى پێده‌ده‌رێت. هاوكات به‌شى 15 هه‌زار و 600 خێزان رۆن و برنج دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌ر ماڵێك 50 كیلۆ برنج و حه‌وت دەبهى زه‌یتى به‌رده‌كه‌وێت.
ده‌روون عومه‌ر به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى كۆمه‌لایه‌تى و گه‌شه‌پێدانى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: له چوارچێوه‌ى پێدانى هاوكارى به ماڵه هه‌ژار و كه‌مدرامه‌ته‌كان له سنوورى گه‌رمیان به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ناوى حه‌وت هه‌زار و 200 خێزانى تۆماركردووه به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ژارترین خێزانه‌وه ده‌ستیان پێكردووه.
وتیشى، 720 ملیۆن دینار بۆ گه‌رمیان دیاریكراوه به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌ر خێزانێك بڕى 100 هه‌زار دینارى به‌رده‌كه‌وێت و له ئێستادا ئه‌ژمارى بانكییشیان ئاماده‌كردووه، به‌لام له‌سه‌ر بڕیارى وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نها گه‌رمیان و دهۆك ناوه‌كانیان ته‌واو كردووه و سلێمانى و هه‌ولێر له قۆناغى كۆتایدان دواى تهواوبووى ئه‌و ناوچانه ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت.
ده‌روون عومه‌ر باسیشى له‌وه‌كرد، هاوكات زانیاریان پێدراوه به‌م نزیكانه به‌شى 15 هه‌زار و 600 خێزان به‌شه خۆراك ڕه‌وانه‌ى گه‌رمیان ده‌كرێت و هه‌ر خێزانێك 50 كیلۆ برنج و حه‌وت دەبه زه‌یتى پێ ده‌درێت. ئه‌و به‌شه خۆراكه 10 هه‌زار خێزانى له ڕێگه‌ى بریكاره‌كانى خۆراكه‌وه دابه‌شده‌كرێت و هه‌موو ئه‌و ماڵه هه‌ژارانه‌ى 100 ههزارهكهیان پێ ده‌درێت به‌شه خۆراكهكهشیان به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخى خه‌ڵكى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ئاواره‌كان له‌و به‌شه خۆراكه خێزانه كاكه‌ییه‌كانى نزیك خانه‌قین كه به‌ر په‌لامارى داعش كه‌وتوون له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانى زه‌نگاباد و دوزخورماتوو هه‌روه‌ها كرێكاره‌كانى كۆمپانیاى سه‌گرمه كه كارى پاككه‌ره‌وه ده‌كه‌ن له گه‌رمیان هاوكارى ده‌كرێن و خۆراكیان پێده‌درێت.
More News
-
نرخی كیلۆیەك مریشك نزیك دەبێتەوە لە نرخی دوو لەفە
10 hours لهمهوپێش -
وەزیری دارایی عێراق فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ـی دەرکرد
16 hours لهمهوپێش -
عەباس عراقچی گەیشتە بەغدا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی كیلۆیەك مریشك نزیك دەبێتەوە لە نرخی دوو لەفە
10 hours لهمهوپێش -
وەزیری دارایی عێراق فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ـی دەرکرد
16 hours لهمهوپێش -
عەباس عراقچی گەیشتە بەغدا
16 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



