
پێرلۆی راهێنەری یۆڤانتۆس
SNN Sport
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێ بۆ یانەکەی و گرێبەست لەگەڵ ئیدن دزیکۆی بۆسنی و هێرشبەری یانەی رۆما دەکات.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرت لە ژمارەی ئەمڕۆ هەینیدا بڵاویکردووەتەوە،دزیکۆ بەڵێی بۆ یانەی یۆڤانتۆس کردووەو لە رۆژی یەکشەممە یان دووشەممە لە ریزەکانی خانمە پیرەکە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت.
هەروەها هێرشبەری یانەی ناپۆلی میلیک، ریزەکانی یانەکەی بەرەو رۆما جێدەهێڵێت و شوێنی دزیکۆ دەگرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژنامەکان باس لە دەنگۆی رۆشتنی سوارێز دەکەن بۆ یانەی یۆڤانتۆس، کە ئەو یاریزانە رۆژی پێنجشەممە سەردانی ئیتاڵیای کردوو بەشداری لە تاقیکردنەوەی زمانی ئیتاڵی کرد، تێیدا سەرکەوتوو بوو، ئەمەش کارئاسانی بۆ دەکات تا پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بکات.

More News
-
دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
September 16, 2026 -
فرسەت سەلیم: لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کراوە
September 16, 2026 -
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسعود پزیشکیان کۆدەبنەوە
September 16, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
September 16, 2026 -
فرسەت سەلیم: لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کراوە
September 16, 2026



