لەبارەی گەشتی بەکۆمەڵی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق روونکردنەوە دەدرێت

SNN
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە گوایە، سەرباری قەدەغەکردنی گەشتی ئایینی شیعەکان، سەدان کەس لە ئێرانەوە سنوورەکانیان بڕیووە و هاتوونەتە خاکی عێراقەوە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان روونکردنەوە دەدات.
لە راگەیەندراوێکدا، دەستەی دەروازە سنوورییەکان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەموو دەروازەکان بەرووی گەشتیارانی ئێرانیدا داخراون و پابەندن بە هەموو بڕیارەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانییەوە.
دەستەکە دووپاتی دەکاتەوە کە سنووری وشکانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بە رووی هاتنەناوەوەی گەشتیارە ئێرانی و بیانییەکاندا داخراوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لە بەشێک لە میدیا عێراقییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە گوایە، زیارەتکارانی ئێرانی، هاوشێوەی دەروێشەکان بە کۆمەڵ گەشتیان بۆ عێراق کردووە، بە بێ ئەوەی هیچ رێوشوێنێکی یاسایی بۆ هاتنە ناوەوە بگرنەبەر یاخود پشکنینی کۆرۆنا بکەن.
More News
-
دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
September 16, 2026 -
فرسەت سەلیم: لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کراوە
September 16, 2026 -
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسعود پزیشکیان کۆدەبنەوە
September 16, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
September 16, 2026 -
فرسەت سەلیم: لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کراوە
September 16, 2026



