راهێنه‌ری یانه‌ی شورته‌ی عێراقی: رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ( ئیستقلالی تاران ) یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت

عبدولغه‌نی شه‌هد
SNN Sport
عبدولغه‌نی شه‌هد راهێنه‌ری یانه‌ی شورته‌ی عێراقی دووپاتی كرده‌وه كه تیپه‌كه‌ی پاش بردنه‌وه‌ی له تیپی ئه‌هلی سعودی نزیك بووەته‌وه له گه‌ڕی 16 له ركابه‌رییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا كه ئێستا له دۆحه‌ی قه‌ته‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت.
تیپی شوڕته‌ی عێراقی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو بردنه‌وه‌ی له تیپی ئه‌هلی سعودی به ئه‌نجامی 2-1 له یاری گه‌ڕانه‌وه ده‌سته‌به‌ر كردبوو، پاش ئه‌وه‌ی یاری رۆیشتنی به ئه‌نجامی 1- سفر دۆڕاندبوو.
شه‌هه‌د له لێدوانێكیدا وتی:” پێشتر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پێش یاریەكهی ( ئەهلی سعودی ) وتبووم كه یاری ( ئیستقلال تاران ) رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه بۆ گه‌ڕی 16 له ركابه‌رییه‌كانی گروپی یەكه‌م “.
هه‌روه‌ها وتی:”جگه له بردنه‌وه هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی ترمان نیه له تیپه ئیرانیهكه ،سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌كسان بوون ره‌نگه به هه‌مان شێوە سه‌رمان بخات، به‌ڵام ده‌مانخاته ورده‌كاری ئاڵۆزه‌وه به هۆی ركابه‌ریكردن له سه‌ر پلیتی دووه‌می گرووپه‌كه ، ئێمه چاوه‌ڕوانی دوایین رووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌بین له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سعودی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه ، به‌ڵام بردنه‌وه له ئیستقلال تاران راسته‌وخۆ سه‌رمان ده‌خات بێ چاوه‌ڕوانی كردنی دوایین ئه‌نجامه‌كه “.
شه‌هد روونیكرده‌وه كه ” تیپه ئیرانیهكه پشوویه‌كی درێژی ده‌ستكه‌وت پێش یاریه‌كه‌مان له‌گه‌ڵیدا رۆژی یه‌ك شممه‌ی داهاتوو ، چونكه هیچ یارییه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه ، به‌ڵام تیپه‌كه‌مان یاری سێهه‌م له ماوه‌ی شه‌ش رۆژ ئه‌نجام داوه ، ئه‌مه‌ش تووشی دڵه‌ڕاوكێی كردووین به هۆی ئه‌و ماندووبوونه‌وه كه تیپه‌كه رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه “.
دووپاتی كرده‌وه :” متمانه‌ی به یاریزانه‌کان زۆر گه‌وره‌یه‌و و ئه‌وه‌ی تیپه‌كه له هه‌ردوو یاریه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌هلی سعودی پێشكه‌شی كرد،دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هێڵێكی به‌رز به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات “.
جێی باسه كه یانه‌ی ئه‌هلی سعودی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گرووپی یه‌كه‌مە به كۆی 6 خاڵ و یانه‌ی شوڕته له پله‌ی دووه‌مدایه به كۆی 4 خاڵ ودواتر یانه‌ی ئیستقلال تاران دێت به كۆی یه‌ك خاڵ ، له كاتێكدا یانه‌ی وه‌حده‌ی ئیماراتی پاشه‌كشێی كرد له پاڵه‌وانێتیه‌كه .
More News
-
وەزیری دارایی عێراق فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ـی دەرکرد
3 hours لهمهوپێش -
عەباس عراقچی گەیشتە بەغدا
3 hours لهمهوپێش -
گرژییه‌كانى گه‌رووى هورمز نرخى غازى به‌رزكرده‌وه
June 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دارایی عێراق فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ـی دەرکرد
3 hours لهمهوپێش -
عەباس عراقچی گەیشتە بەغدا
3 hours لهمهوپێش



