ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران له گه‌رمیان زیاد ده‌كرێت بۆ پێنج رۆژ

قه‌ڵاى شێروانه له كه‌لار ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به بڕیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌وامى فه‌رمانگه حكومییه‌كان رێكده‌خرێته‌وه و ده‌كرێته هه‌فته‌ى پێنج رۆژ، وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: “بڕیارمانداوه ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران رێكبخه‌ینه‌وه”.
به‌هۆى خراپبوونى بارودۆخى مووچه‌خۆران به‌هۆى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه، سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌یرانى دارایی، هاوشێوه‌ى سه‌رجه‌م پارێزگاكانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان له ئیداره‌ى گه‌رمیان ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه فه‌رمانگه‌كان ده‌وامیان كردووه‌ته دوو رۆژ بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و بڕیاره نوێیانه‌ى كه ئیداره‌ى گه‌رمیان داونى هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان و جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى ناوخۆ، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى فهرمانگهكانى سنووره‌كه كۆبووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ى ده‌وام درا”.
وتیشى: “ده‌وام پێنج رۆژ ده‌بێت له هه‌فته‌یه‌كه‌دا و ده‌وامى پێنجشه‌ممانیش وه‌كو پێشووترى لێكراوه‌ته‌وه، چونكه له‌مه‌ودوا له‌م رۆژه‌شدا ده‌وام هه‌یه، هاوكات ته‌ناوب (نۆره‌گرتن)ى فه‌رمانبه‌رانیش به‌شێوه‌یه‌كه كه نه‌بێته هۆكارى دواكه‌وتنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان و هه‌موو فه‌رمانگه‌كان په‌یوه‌ست ده‌بن به رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كانیانه‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له رابردوودا ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان له كاتژمێر 9:00 بۆ 1:00 بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ده‌وامه رێكخراوه‌ته‌وه و كراوه به 8:30 بۆ 1:30”.
More News
-
وەزیری دارایی عێراق فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ـی دەرکرد
60 mins لهمهوپێش -
عەباس عراقچی گەیشتە بەغدا
1 hour لهمهوپێش -
گرژییه‌كانى گه‌رووى هورمز نرخى غازى به‌رزكرده‌وه
June 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دارایی عێراق فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ـی دەرکرد
60 mins لهمهوپێش -
عەباس عراقچی گەیشتە بەغدا
1 hour لهمهوپێش



