
SNN/کۆچەر عەلی
لە ساڵرۆژى جیهانى تالاسیما کۆمەڵەى تالاسیماى کوردستان داوا دەکەن کە چاو بە حاڵ و گوزەرانیاندا بخشێنرێتەوە و موچە و دەرمانى پێویستیان بۆ دابین بکەن.
ئەمڕۆ 7ی ئایار، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا سروە جەبارى بەڕێوەبەرى راگەیاندنى کۆمەڵەى تالاسیما وتى: “زیاتر لە پەنجا رۆژە موچەى خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان لەناویشیاندا تووشبوانى تالاسیما دابەشنەکراوە و لەلایەکى دیکەشەوە دەرمانى پێویست و کواڵێتى بەرزمان بۆ دابین ناکرێت”.
وەک ئاماژەى بۆ کرد: “لەسەرەتادا دەرمانى سویسری و دواتر دەرمانى هیندى و لە پاشاندا تورکى و ئێستاش ئێرانى دابینکراوە کە کواڵێتىییەکەى زۆر نزمە، هەندێک جاریش بڕی ئەو دەرمانە کەمکراوەتەوە”.
هاوکات رەخنەی ئەوەشیان گرت، ” پێنج ساڵ لەمەوبەر بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەری تالاسیما دانراوە و بەڵێندراوە کە بە دوو ساڵ تەواوبکرێت، بەڵام تا ئێستا دروستنەکراوە”.
کۆمەڵەکە جگە لەوەى راگەیەندراوێکیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرزکردەوە تا چاو بە حاڵ و گوزەرانیاندا بخشێنن داوایان لە خێرخوازانیش کرد کە پرۆژە خێرخوازییەکانیان تووشبووانى تالاسیماش بگرێتەوە.
ئەم وتانەی سروە جەبارى لەکاتێکدایە، 8ی ئایار بە رۆژی جیهانی نەخۆشانی تالاسیما دیاریکراوە.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



