
كه‌لار، ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به تاپۆكردنى گه‌ڕه‌كه زیادهڕۆكانى كه‌لار له ئێستادا بڕیاره‌كه كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و له كۆى هه‌شت گه‌ڕه‌ك پێنج گه‌ڕه‌كیان ده‌توانن داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: “له شارى كه‌لار ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك هه‌یه كاتى خۆى به‌شێوه‌ى زیاده‌ڕۆ دروستكراون، له ئێستادا شاره‌وانى كه‌لار سه‌رقاڵى دانانى نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تییه بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ى دواتر تاپۆ بكرێن”.
وتیشى: “بەپێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 پەرلەمانی کوردستان دەستمان كردووە بە دروستكردنی نەخشەی بنەڕەتی بۆ ئەو گەڕەكانە و له ئێستادا پێنج گه‌ڕه‌ك ته‌واوبووه و هاووڵاتییانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌توانن داواكارى بۆ تاپۆكردن پێشكه‌ش بكه‌ن”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار باسی له‌وه‌شكرد: “سێ گه‌ڕه‌كى دیكه‌مان هه‌یه ئه‌وانیش نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تیان بۆ كراوه ماوه‌ته‌وه ئیفراز بكرێن، دواى ئه‌و قۆناغه به هه‌مانشێوه ئه‌و هاووڵاتیاینهى له‌و سێ گه‌ڕه‌كه نیشته‌جێن ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن به مه‌به‌ستى رایكردنى مامه‌ڵه‌كانیان”.
له دواى ساڵى 1991 له سنوورى كه‌لار و گه‌رمیان به گشتى له‌به‌ر بارودۆخى ئابوورى و ده‌ركردنى هاووڵاتییان له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و چۆڵبوونى گونده‌كان ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كى زیاده‌ڕۆ دروستكراون و له ساڵانى پێشوو قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به تاپۆكردنى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه.
More News
-
گرژییه‌كانى گه‌رووى هورمز نرخى غازى به‌رزكرده‌وه
17 hours لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
17 hours لهمهوپێش -
لەژێر کاریگەریی هێرشە چڕەکانی ئۆکرانیادا؛ لە کرێمیا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
گرژییه‌كانى گه‌رووى هورمز نرخى غازى به‌رزكرده‌وه
17 hours لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
17 hours لهمهوپێش



