بڵاوبوونه‌وه‌ى سه‌گى به‌ره‌ڵا هاووڵاتییانى هه‌ولێر هه‌راسان ده‌كات

چه‌ند سه‌گێكى به‌ره‌ڵا له شوێنه گشتییه‌كانى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
ماوەیەكە بوونی سەگی بەرەڵا لە شاری هەولێر بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، هاووڵاتییه‌كیش دەڵێت: “ئه‌و سه‌گانه مه‌ترسییان له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستیمان دروستكردووه”.
عەلی حەمەد، دانیشتووی گەڕەكی فەرمانبەرانە لە شاری هەولێر له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى سه‌گى به‌ره‌ڵا له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان به SNNی راگەیاند: “بەڕاستی ئەو سەگە بەرەڵایانە مەترسی زۆری لەسەر ژیانی منداڵەكانمان دروستكردووە، منداڵەكانمان ناتوانن بە تەنیا بێنە دەرەوە بۆ یاری به‌و هۆیه‌وه”.
وتیشی: “پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بیر لە رێگاچارە یه‌ك بكەنەوە و بیانگوازنەوە بۆ دەرەوەی شار، یاخود شوێنێكی تایبەتیان بۆ دروستبكرێت، چونكە ئەو سەگانەی لە كۆڵانەكانن خەڵكیان هەراسان كردووە”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئاسۆ شكاك، چالاكوانی بوارى ژینگە بۆ SNN وتی: “زۆربوونی سەگە بەرەڵاكان لەنێو شەقام و كۆڵانەكانی شاری هەولێر، مەترسی بڵاوبوونەوەی زۆر نەخۆشی لێدەكرێت، نەك تەنیا بۆ مرۆڤ بەڵكو سەگەكانیش دەبنە قوربانی ئەو نەخۆشییانە، بۆیە پێویستە لەنێو سەنتەری شارەكان بگوازرێنەوە و ببرێنە نێو دارستان و شوێنە تایبەتەكان”.
ئه‌و چالاكوانه داوایه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات و ده‌شڵێت : “پێویستە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بیر لە شێڵتەر (په‌ناگه)ى تایبەت بە ئاژەڵان و بە تایبەت ئەو سەگە بەرەڵایانە بكەنەوە كە لەنێو شەقام و كۆڵانەكانی هەولێر بەدی دەكرێن چونكە مەترسی زۆری هەیە”.
هاوكات عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر له‌و باره‌یه‌وه به SNN راگەیاند: “پێویستمان بە شێڵتەرێكی گەورە هەیە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه كه لەلایەن پسپۆڕانى ڤێتەرنەرییهوه سەرپەرشتی بكرێت و شارەوانی و ژینگەپارێزان وەك لایەنی پەیوەندیدار بەشداربن له به‌ڕێوه‌بردنیدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چەندین كۆبوونەوەمان لە پارێزگا ئەنجامداوە”.
بەپێی زانیارییه‌كانى SNN، “لە دووری نزیكەی 10 كیلۆمەتر لە سەنتەری شارەوە لە ڕۆژئاوای هەولێر، لەلایەن شارەوانییەوە، شوێنێكی تایبەت بۆ سەگە بەرەڵاكان دروستكراوە لەسەر رووبەری دوو دۆنم و نیو زەوی، پرۆژەكەش لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و رێكخراوێكی بەریتانیه‌وه جێبەجێ دەكرێت، لە ئێستادا 60٪ی پرۆژەكە تەواوبووە، به‌ڵام بەهۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناوه كارەكانی وه‌ستاون”.
More News
-
گرژییه‌كانى گه‌رووى هورمز نرخى غازى به‌رزكرده‌وه
15 hours لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
16 hours لهمهوپێش -
لەژێر کاریگەریی هێرشە چڕەکانی ئۆکرانیادا؛ لە کرێمیا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
گرژییه‌كانى گه‌رووى هورمز نرخى غازى به‌رزكرده‌وه
15 hours لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
16 hours لهمهوپێش



