
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لە پێکهێنانی کابینەکەی مستەفا کازمی کرد.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تویتێکیدا پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی کردووە بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و نوسیویشیەتی: “ئێران هەمیشە پاڵپشتی خەڵکی عێراق و بژاردەی ئەوان بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان، دەبێت”.
هەروەها ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە تویتێکیدا هیوایخست حکومەتی نوێی عێراق سەرکەوتووانە خزمەت بە گەلی عێراقی بگەیەنێت.
شەوی رابردوو، ئەندامەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کۆی دەنگی زۆرینەی ئەندامەکانی، مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پەسەندکرد.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
16 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
16 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



