
دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق 320 ملیار دینار بۆ دابەشكردنی مووچە دەنێرێتە هەرێمی كوردستان.
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “بە گوێرەی ئەو رێككەوتنەی كە لە نێوان حكومەتی هەرێم و عێراقدا هەیە تا كاتی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە حكومەتی عێراق پابەنددەبێت بە ناردنی 320 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا یەك جار ئەو 320 ملیارەی ناردووە”.
وتیشى: “بەهۆی ئەوەی تائێستا حكومەتی عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نەكردووە بۆ مانگی ئەیلول، بۆیە پێشبینی دەكەین لە سبەیه‌وە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچە، پاشان لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی 320 ملیار دینارەكەی هەرێمیش رەوانەی هەولێر بكات”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ریگرتوون، “وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە لێبڕینی %21 دەستیكردووە بە ئامادەكاریەكانی دابەشكردنی مووچە، ئەو مووچەیەشی كە دابەشدەكرێت مووچەی مانگی نیسان دەبێت، چونكە هێشتا حكومەتی هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی پشكی هەرێم”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “ریزبه‌ندى وه‌زاره‌ته‌كانی بە هەمان شێوەی لیستی مانگی پێشوو دەبێت و یەكەم وەزارەت كه مووچه وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێت”.
More News
-
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 له عێراق تاوەکو ئێستا ته‌واو نه‌بووه
51 mins لهمهوپێش -
ئەكسیۆس: ترەمپ لەم کاتەدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران ئەنجام دەدات
2 hours لهمهوپێش -
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
21 hours لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
October 30, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 له عێراق تاوەکو ئێستا ته‌واو نه‌بووه
51 mins لهمهوپێش -
ئەكسیۆس: ترەمپ لەم کاتەدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران ئەنجام دەدات
2 hours لهمهوپێش -
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
21 hours لهمهوپێش



