کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت

0
1

SNN-

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ هەینی (30-10-2026) ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت. شەپۆلێکی بارانبارین بە پچڕپچڕی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆوە دەستپێدەکات و پاشان کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران، ڕاپەڕین، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە. لە هەندێک کاتدا بارانەکە بە شێوەی تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم ئەگەری بارانبارین کەمتر دەبێت و لە کاتژمێرەکانی شەودا کەشوهەوا بەرەو سەقامگیربوون دەچێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە (31-10-2026)، کەشناسی دەشڵێت: ئاسمانی ناوچەکە لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری هەورایە. هاوکات خێرایی با و ئاراستەکەی و مەودای بینین هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو بە جێگیری دەمێننەوە، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this