ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو

0
5

SNN-

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەی، ناوەڕۆکی نامەکەی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکای ئاشکراکرد کە ئاڕاستەی موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی کردووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە لە نامەکەدا ڤانس جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەرژەوەندیی سەرەکیی تاران لە بوژاندنەوەی ئابووری و پاراستنی سەروەریی خاکەکەیدایە، لە بەرامبەردا داواکاریی سەرەکی واشنتن ڕێگریکردنە لە دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی و ئامادەیی تاران بۆ ناردنی نوێنەرێکی ڕێپێدراو بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە کە ئیدارەی ترەمپ موحسین ڕەزایی بە تاکە کەس دەزانێت کە توانای دروستکردنی کۆدەنگی لەسەر دانوستانەکان هەبێت لەناو تاراندا، بەتایبەت لەکاتێکدا کە کۆشکی سپی پێیوایە چانسی گەیشتن بە ڕێککەوتن کەمبووەتەوە.

سەبارەت بە شوێنی کۆبوونەوەی نێوانیان رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە کە شارەکانی ئیستانبول و دەوحە ڕەنگە ببنە شوێنی بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان ڤانس و ڕەزایی.

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this