
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی کرد و ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی حکومەتەکەی.
قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ 7ی ئایار، لە تویتێکیدا ئاماژەی بەوەشکرد: “هیوای سەرکەوتن بۆ مستەفا کازمی دەخوازم لە بنیادنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر لە چوارچێوەی دەستووردا و کارکردن بە حوکمێکی رەشید”.
وتیشی: “ئامادەیی خۆمان نیشاندەدەین بۆ کارکردن پێکەوە، لەپێناو چارەسەرکردنی هەر گرفت و مەترسی و ئاڵنگارییەک کە رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە”.
شەوی رابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە کابینەکەی کازمی بەخشی و 15 وەزیری کابینەکەی دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا و پێنج کاندیدیش رەتکرانەوە و کاندیدی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و نەوت لەنێو لیستی کاندیدەکاندا نەبوون کە پێشکەش بە پەرلەمان کرابوون.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



