مامۆستایانی وانەبێژ: بە چەند مەرجێک بەردەوام دەبین لە وانەوتنەوە

SNN-بڕیار محەمەد
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی ناڕازیی داواکارییەکانیان گەیاندە پەرلەمانی کوردستان و راشیگەیاند: دەمانەوێت دابمەزرێین كەساڵانێكی زۆرە لەكەرتی پەروەردە خزمەت دەكەین.
سەفەر محەمەد، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: وەكو دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی پەڕلەمانی كوردستانمان كرد بۆ لای سەرجەم فراكسیۆنەكان بەمەبەستی كۆكردنەوەی كۆدەنگی لەسەر چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ئەوەی لە دانیشتنی پەڕلەمان باسی لێوەبكرێت.
وتیشی: داواكارییەکانی وانەبێژان بریتین لە دامەزراندنیان كەساڵانێكی زۆرە لە كەرتی پەروەردە خزمەت دەكەن. وتیشی “مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوام دەبن لەپڕۆسەی پەروەردە تاوەكو هەولێر و بەغدا رێكدەكەون بەچەند مەرجێك، بەفەڕمی هیچ وانەبێژێك لەكاتی هاتنی مامۆستای میلاك لانەدرێت، دیاریكردنی بڕەپارەیەكی دیاریكراوی مانگانە لەنێوان 400 بۆ 500 هەزار دینار كە مانگانە پێمان بدرێت و وەرزی هاوینیش نەبڕدرێت، لەهەمان كاتدا جیاوازی مامۆستای میلاك و وانەبێژ نەکرێت”.
لای خۆشیەوە، عەلی حەمە سالح ئەندامی پەرلەمان ڕایگەیاند: یاسای چاكسازی بەخاوی جێبەجێ دەکرێت، ئەگەر یاساكە جێبەجێ بكرێت بڕێك پارەی باش دەگەڕێتەوە دەتوانرێت كێشەی وانەبێژانی پێ چارەسەر بكەن”.
پێشتر مامۆستایانی وانەبێژ چەندین جار گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامداوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
More News
-
نرخی زێڕ دابەزی
11 hours لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
12 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
12 hours لهمهوپێش -
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
September 11, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ دابەزی
11 hours لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
12 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
12 hours لهمهوپێش



