رووداوه‌كانى هاتووچۆ له هه‌ڵكشاندان: با وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه

رووداوێكى هاتووچۆ له گه‌رمیان | فۆتۆ: سیروان حه‌سه‌ن / SNN
SNN – بریار محەمەد
سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیه‌نێت: لە ماوەی 14 مانگی رابردوودا 6 هه‌زار و 781 كه‌س بوونه‌ته قوربانى رووداوه‌كانى هاتووچۆ، ده‌شڵێت: “پێویسته وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
هاوڕێ مەلا ستار، سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لە ماوەی 14 مانگی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان بەهۆی خراپی رێگاوبانەكانەوە 3 هه‌زار و 954 رووداوی هاتووچۆ روویانداوه، لە ئەنجامدا 571 كه‌س گیانیان لەدەستداوە، شەش هەزار و 210 كەس برینداربوون و زیاتر لە 9 ملیۆن دۆلار زیانی ماددیش بەر هاووڵاتییان كەوتووە”.
وتیشی: “پێویستە وەزیری ئاوەدانكردنەوە دەستلەكاربكێشێتەوە، نەك قسەی باق و بریق بكات، خەڵك چەواشە بكات بە سكەی قیتارێك كە یەك ھەنگاوی كردەی بۆ نەنراوە”.
قسه‌كانى سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان له‌كاتێكدایه كه هەفتەی رابردوو وەزارەتی ئاوادانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لە ماوەی تەمەنی كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم ژماریەك پرۆژەی گرنگی رێگاوبانمان ئەنجامداوە لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی ژمارەیەك رێگا”، پێشتریش چه‌ند جارێك رایگه‌یاندبوو: “پرۆژه‌ى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
فەرمانبەرێکی دهۆک: لەبەر دەزگا ئەمنییەکان دهۆکم جێهێشت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
فەرمانبەرێکی دهۆک: لەبەر دەزگا ئەمنییەکان دهۆکم جێهێشت
1 hour لهمهوپێش



