به‌وێنه:له سلێمانى راهێنه‌ر و یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى كیك بۆكسینگى عێراق مه‌شقه‌كانیان ده‌ستپێكرده‌وه

هه‌ڵبژارده‌ى كیك بۆكسینگى عێراق
ئەردەڵان محەمەد-SNN Sport
دواى وه‌ستانى سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له كوردستان و عێراق، جارێكی‌تر جوڵه كه‌وته‌وه ناو بوارى وه‌رزش و به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارییان بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ش راهێنه‌ر و یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى كیك بۆكسینگى عێراق مه‌شقه‌كانیان له شارى سلێمانى ده‌ستپێكرده‌وه.
هاوبیر عه‌بدوڵڵا راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى كیك بۆكسینگى عێراق و میران نه‌وشیروان یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه، باس له ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌كه‌ن و كاریگه‌رى دوو مانگى رابردووشیان له‌سه‌ر وه‌ستانیان له مه‌شقه‌كانیان ده‌خه‌نه روو، له ئێستاشدا خۆیان بۆ هه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن كه به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى مه‌شقه‌كانیان هاوبیر عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند:” به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشییه ماوه‌یه‌ك زۆره له وه‌رزش به گشتى و یاریه‌كه به تایبه‌تى دوور كه‌وتووینه‌ته‌وه، بۆیه ئامانجمان له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى مه‌شقه‌كانمان گه‌ڕانه‌وه‌مانه بۆ بارودۆخى جارانمان، چونكه وه‌رزشكردن باشترین رێگایه بۆ به‌رگریكردن له له‌ش، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا نه‌بوونى مه‌شق له چه‌ند مانگى رابردوو كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر یاریزانه‌كانمان دروست كردووه، هه‌رچه‌نده یاریزانه‌كانمان له‌لاى خۆیانه‌وه مه‌شقیان كردووه و له هه‌مان كاتیش‌دا خواردنمان هیچ ته‌ندروست نیه، له‌به‌رئه‌وه كاریگه‌ریه‌كان زۆرتر بوون له‌سه‌رمان”.
راهێنه‌ره‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا:” سه‌ره‌تا ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته‌مان ده‌وێت تاكو له‌شمان له‌سه‌ر وه‌رزشه‌كه رادێتهوه و كه‌مێك تواناى جه‌سته‌ییمان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه بكه‌ین نزیكه‌ى سێ مانگمان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى زانستى و به باشترین شێوه ئاماده‌بین”.
له‌لاى خۆیه‌وه میران نه‌وشیروان یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى كیك بۆكسینگى عێراق ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو:” سه‌ره‌تا وه‌ك یاریزانێكى كورد زۆر خۆشحاڵم كه بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كراوم ئه‌وه‌ش جێگه‌ى شانازى منه كه هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ت پشتت بێ ببه‌ستێت، بۆیه هه‌موو یاریزانێك ده‌توانێت بگات به ریزى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ و ماندووبوونى زۆربدات و به‌هێزترین ئاست پیشان بدات”.
وتیشی:” به هۆى راگرتنى سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له ماوه‌ى رابردوو كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر ئێمه‌ى یاریزانان دروست كرد، به تایبه‌تى كه چه‌ندین مه‌شقى گرنگمان هه‌بوو بۆ ئاماده‌كاریمان بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه، به‌ڵام له ئێستادا به هه‌وڵ و ماندووبوونى راهێنه‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌ستمان كردووەته‌وه به مه‌شقه‌كانمان به شێوه‌یه‌كى چڕتر بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ر كاتێكدا ئاماده‌بین بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتیه‌كان”.
یاریزانه كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئاماژه به‌وەش ده‌دات:” تاكه ئاواتم ئه‌وه‌یه كه خۆم له پاڵه‌وانێتیى جیهان ببینمه‌وه و بتوانم ئاڵاى وڵاته‌كه‌م به‌رز بكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ش كارێكى ئاسان نابێت بۆ من و هه‌ر یاریزانێك بیه‌وێت بگات به‌و ئاسته، به‌ڵام یاریزانێكى كوردیش هیچی له یاریزانانى تر‌ى وڵاتانى جیهان كه‌متر نیه و ده‌توانێت هه‌ر خه‌ونێكى هه‌بێت پێی بگات، به‌ڵام به هۆى پاڵپشتى نه‌كردنیان ناتوانن به ئاواته‌كانیان بگه‌ن، بۆیه من تا گه‌یشتووم به‌م ئاسته به رۆژ خه‌ریكى ئیش و كارى رۆژانه‌ى خۆمم و شه‌وانه‌ش مه‌شق ده‌كه‌م”.


یاریزانان لە کاتی مەشقکردن

More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش



