“دهستهى دهستپاكى ههرێم به مهبهست دۆسییهكانى گهندهڵى دادهخات”

شنۆ ئهشقى، ئهنداكى فراكسیۆنى سهوز له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: دەیان دۆسیەی گەندەڵیمان ئاراستەی دەستەی دەستپاكی كردووە و بۆمان سەلماندوون گەندەڵی زۆر گەورهیان تیادا كراوە، بەڵام بە بیانووی نەبوونی بەڵگە دۆسییەكانیان داخستووە.
شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئیمە لە لیژنەكەمان دەیان دۆسیەی گەندەڵیمان ئاشكراكردووە كە بۆمان روونبووەتەوە ئەم كارانە دەكرێن گەندەڵی زۆ گەورەن و دەبێت رابگیرێن بۆ ئەو مەبەستەش دۆسیيەكانمان ئاراستەی دەستەی دەستپاكی كردووە، بەڵام دەستەی دەستپاكی بە بیانووی نەبوونی بەڵگە دۆسیيەكانیان داخستووە لە كاتێكدا بەڵگهى پێویست لەبەردەستماندان كە ئەمانە كاری گەندەڵین”.
وتیشى: “بهمهبهستى دڵنیابوونەوەی جارێكی دیكە دیوانی چاودێری دارایی راپۆرتی لەسەر هەمان ئەو كەیسانەی ئێمە داوەتەوە دستەی دەستپاكی كە ئەم دۆسیانە كاری گەندەڵین و پێویستە لە داواكاری گشتی و لایەنەكانی دیكە رێوشوێنیان بەرامبەر بگیرێتەبەر، بەڵام جارێكی دیكە دەستەی دەستپاكی دۆسیيەكانی داخستووە و نەیتوانیووە بێلایەنی خۆی لەبارەی دۆسیيەكانی گەندەڵی بپارێزێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە: “ئەوەی بۆمان روونبووەتەوە ئەوەیە كە دەستەی دەستپاكی بێلایەنانە مامەڵەی لەگەڵ لیژنەكانی تایبەت بە بەدواداچوونی گەندەڵی نەكردووە”.
شنۆ ئهشقى پێیوایه دهستهى دهستپاكى دۆسییهكانى پارێزگاى ههولێر و دهۆكى پشتگوێخستووه و دهڵێت :”دهستهكه تەنیا چاوی لەسەر پارێزگای سلێمانییە و لەو دۆسیانەدا كاردەكات كە دەكەونە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە، بەڵام دۆسیە گەندەڵییەكانی سنووری پارێزگای ههولێر و دهۆكی پشتگوێ خستووە و هیچ كارێكیان لەسەر ناكات”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



