له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا ئه‌مڕۆ شورته سه‌یركه‌ر ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی دیاری ئه‌هلی سعودی ده‌كات

یانەی شورتە
SNN Sport
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی ئه‌هلی سعودی له میانه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی له ركابه‌رییه‌كانی گرووپی یه‌كه‌م له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له دۆحه‌ی قه‌ته‌ر رووبەڕووی یانه‌ی ئیستقلالی ئێرانی ده‌بێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شورته‌ی عێراقی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی ئه‌م یارییه ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتن به پلیتی دووه‌م بۆ قۆناغی داهاتووی ركابه‌رییه‌كان و چاوه‌ڕوانی دیاری دەكات له یانه‌ی ئه‌هلی به بردنه‌وه یاخود یه‌كسان بوون له‌گه‌ڵ یانه ئێرانیهكه لە پێناو سه‌ركه‌وتن.
یانه‌ی ئه‌هلی سعودی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گرووپه‌كه‌یه به كۆی 6 خاڵ له سێ یاری و سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی 16ی مسۆگه‌ر كردووه له به‌رامبه‌ر 5خاڵ بۆ شورته‌ی عێراقی و 2 خاڵ بۆ ئیستقلالی ئێرانی.
یانه‌ی ئیستیقلال پێویستی به بردنه‌وه به‌جیاوازی 2 گۆڵ هه‌یه یان 2-1 یاخود زیاتر، ئەمەش له پێناو سه‌ركه‌وتن هاوشانی ئه‌هلی سعودی بۆ قۆناغی داهاتووی ركابه‌رییه‌كه ، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شورته‌ی عێراقی پێویستی به یه‌كسانبوون یاخود بردنه‌وه‌ی یانه سعودیهكهیە بۆ سه‌ركه‌وتن ، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ئیستیقلال به ئه‌نجامی1- سفر ئه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی شورته ده‌چێته ئه‌ژماری گه‌ڕانه‌وه بۆ رێنماییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ،پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شورته له هه‌موو شتێك‌دا یه‌كسان ده‌بن ، لێرەدا گه‌ڕانه‌وه بۆ سەركهوتن بۆئه‌و تیپه ده‌بێت كه یاری خاوێن بووەو کەمترین کارتی رەنگاوڕەنگی وەرگرتووە.
له قۆناغی 16دا ئه‌هلی سعودی رووبه‌ڕووی تیپی دووه‌می گرووپی دووه‌م ده‌بێته‌وه ، له كاتێكدا دووه‌می گرووپه‌كه رووبه‌ڕووی یه‌كه‌می گرووپی دووه‌م ده‌بێته‌وه.
گه‌ڕی یه‌كه‌م له ركابه‌رییه‌كانی گرووپه‌كه ، یه‌كسانبوونی شورته له‌گه‌ڵ ئیستیقلالی ئێرانی 1-1ی به‌خۆوه بینیوه و له‌گه‌ڕی دووه‌م ئه‌هلی سعودی له ئیستیقلالی برده‌وه 2-1 ، له گه‌ڕی سێهه‌م ئه‌هلی له شورته‌ی برده‌وه 1- سفر ، گه‌ڕی چواره‌م شورتە توانی 1-0 بردنه‌وه له ئه‌هلی سعودی تۆماربکات، گه‌ڕی پێنجه‌م یه‌كسان بوونی ئیستقلال له‌گه‌ڵ شورته 1-1 بوو.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



