
شا سەلمان و محەمەد بن سەلمان
SNN
شا سەلمان بن عەبدولعەزیز لە وتارەکەیدا بۆ خولی نوێی کۆمەڵی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند “دەبێت هەرچی زووە بەربەستێک دابنرێت بۆ ئێران تا نەتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی کۆکوژ”.
ئەمڕۆ چوارشەممە شا سەلمان لەمیانی وتارێکیدا بۆ خولی 75ی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕێگەی ڤیدیۆوە وتی: “پێشتر عەرەبستانی سعودیە باوەشی بەردەوام کراوە بوو بۆ پێشوازیی لە هەر هەوڵێک بۆ چارەسەری ئاشتی لەگەڵ ئێران، بەڵام بینیمان لەپاڵ ئەو هەوڵانەدا تاران خەریکی خۆ پڕچەککردنە و پەرە بەبەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات کە کاولکاری زیاتر هیچی لێ سەوز نابێت”.
ئێرانیشی بەوە تۆمەتبار کرد کە ساڵی پار هێرشی کردە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە و رایگەیاند “ئەوان چاویان بە سەقامگیریی بازاڕ و ئاسایشی ئابووری هەڵنایەت”.
وتیشی: “لە ماوەی رابردوودا ئێران بە 400 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 300 مووشەکی بالیستییەوە ریازی کردۆتە ئامانج، بۆیە دەبێت کۆمەڵی نێودەوڵەتی هەوڵی ئەوە بدات سنوورێک بۆ پێڕاکێشانی تاران دابنێت و نەهێڵێت ببێتە خاوەنی چەکی کۆکووژ”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



